لە ئەوروپا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رسوا و شەرمەزار کرا

کوردستانیانی دەرەوەی وڵات لە ئەوروپا لە دژی سیاسەتە قڕکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک رژانە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان. لە چالاکیەکاندا هاوکات یادی شەهید قاسم ئەنگین کرایەوە.

دوسبورگ

لە شاری دوسبورگی ئەلمانیا بە دەستپێشخەری ناوەندی کۆمەڵایەتی کوردی دیمۆکرات چالاکیەک بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تایبەت لە زینی وەرتێ و دەسەتەسەرکردنی ٥ شارەوانی هەدەپە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە، رسوا و شەرمەزار کرا و هاوکات یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کرایەوە.

لە چالاکیەکەدا هەر یەک لە نوێنەرانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد وتەیان پێشکەش کرد.

ئوسنابروچ

لە شاری ئوسنابروچی ئەلمانیاش بە هەمان شێوە هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک رسوا و شەرمەزار کران. لە چالاکیەکدا باس لەوە کرا کە لە قۆناغی دەرکەوتنی کۆرۆناشدا دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوامە لە دژایەتیکردنی گەلی کورد.

ستوکهولم

لە شاری ستوکهەلمی سویدیش بە مەبەستی ئیدانەکردنی کودەتاکەی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و شەهیدکردنی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، دوو چالاکی بەڕێوە چوون.

لە چالاکیەکاندا دروشمی 'بمرێت فاشیزم' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' وترانەوە.

گوتوبورگ

لە شاری گوتوبورگی سویدیش لە لایەن کۆمونی ژنان'ی شەهید سەما لە پارکی برون چالاکیەک بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی  سەر ژنان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی و بەدیلگرتنی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە، بە توندی رسوا و شەرمەزار کرا.

ز.ش